چەواشەکاریەکانی فەرمانداری مەریوان لە مەڕ ئاگرکەوتنەوەکان ئەو ناوچە

0
600

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،رۆژانە دەیان هکتار لە دارستانەکان ناوچەی مەریوان دەسووتێ و ناوندەکانی حکومەت ە تایبەت فەرمانداری ئەو شارە رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان چەواشە دەکات.

محەمەد فەلاحی فەرمانداری شاری مەریوان لە وتووێژیکدا لەگەڵ ماڵپەری (زرێوار خبر)بێ ئەوەی ئاماژە بە ئاماری ئاگرکەوتنەوەکان بکات زەرەروو زیانی ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەی مەریوانی لە مەڕ ساڵی رابردوو کەمتر لە قەڵەم داوە رایگەیاندووە کە رێژەی زەرەروو زیانەکانی ئەمساڵ زۆر کەمتر لە ساڵی رابردوو بووە،هەر وەها ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە نیزامیەکان لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە ڕۆڵی بەر چاویان بوو.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئاماری ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەکە نەک کەمی نەکردووە بگرە زیادیشی کردووە زەرەروو زیانەکانی ئەمساڵیش کە ناوندەکانی حکومەت زۆربەی کات خۆیان لە بڵاو کردنەوەی بۆاردووە لە چاو ساڵی پێشووش زیاتر بووە.

شایانی باسە ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بۆ کۆژانەوە و بەرنگار بوونەوە ئاگرەکان لە سەرجەم ناوچەکانی کردستان جگە لە خەڵکی ژینگە دۆست و ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان نەبێت هیچکام لە ناوندەکانی حکومەت بەشداری کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستانیان نەکردووە،ئەگریش بشداری کرا بێت زۆر کەم بووە.

لە ماوەی رابردوودا کە ئاگری دارستانەکانی کوردستان بە چڕێ دەستی پێ کردووە زۆربەی کاربەدەستان و بەرپرسانی حکومەت خۆیان لە راستی ئاگرتێبەردانی دارستان بۆاردووە،گەریش باسیان کردبێت، بە بڵاو کردنەوەی ئاماری ناراستی رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان و رێژەی زەرەروو زیانەکان لە کوردستان بیر رای خەڵکی کوردستان بەلارێدا دەبن.