پەیامی پیرۆزبایی ماڵپەڕی ژینگەوان ڕوو لە کوردستانیان

0
761

ئام رۆژی، ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە

نەورۆزی کوردەواری، هێمای ژیانەوە و راسان پیرۆز بێت
هاونیشتمانیانی ئازیز
ژینگەپارێزانی چالاکی کورد
هاتنی ساڵی 2716ی کوردی و نەورۆزی کوردەواریتان لێ پیرۆزبایی دەکەین و هیوادارین لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵ، خەم و ناخۆشییەکانی ژیانتان بچن و ساڵی نوێ ببێتە ساڵی وەدیهاتنی ئامانجەکانمان.
لە کاتێکدا سەری ساڵی نوێ جەژن دەگرین کە ساڵی رابردوو بۆ ژینگەی وڵاتەکەمان ساڵێکی پڕلە کاولکاریی و ئاگرتێبەربوون و لەناوچوونی ژینگەی نیشتمان بوو و بە گشتی نیشتمان بەو هۆیانەوە ژینگە جوانەکەی زامدار کرا.
لەم نێوانەدا و لە کۆتایی ئەمساڵدا بە پێویستی دەزانین کە ماندوونەبوونی لە هەموو ژینگەپارێزانی کورد بکەین کە بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵ و چالاکیدان تاکوو بەشێک لە کاولکارییەکانی حکوومەتی داگیرکەر قەرەبوو بکەنەوە.
هیوادارین ساڵی 2716ی کوردی ساڵی وەدیهاتنی ئامانجەکانمان و ساڕێژبوونی برینە جۆراوجۆرەکان نیشتمانی دایک بێت.

هەر رۆژتان نەورۆز
نەورۆزتان پیرۆز
دەستەی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی ژینگەوان
28ی رەشەممەی 2715ی کوردی