بۆ جاری دووهەم ئاگر لە جەستەی زرێبار بەردرا

0
670

بەپێی هاواڵی ماڵپەری ژینگەوان،بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە نزیک گۆلی زرێبار ڕێژیەکی زۆری خەساری ژینگەی بە لێرەوارەکانی ئەو گۆلە کەوت.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 18ی خاکەلێوە ئاگرێکی یەکجار زۆر بەر بوەتە لێرەوارەکانی دەوروبەری زرێبار کە ڕێژیەکی یەک جار زۆر خەساری ژینگەیی لێکەوتەوە،ئەمە لەحاڵێکدایە کە فەسڵی درۆست کردنی هەلانەی باڵندەکانی ئەو گۆلەیە و کە خەسارێکی زۆر بەر باڵندەکانی ئەو گۆلە کەوتووە.

شایانی ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا و خەڵکی ژینگە دوستی مەریوان کۆنتڕۆڵ کرا،ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو ئاگرکەوتنەوە کە چەندین ساعتی خایاند هیچ کام لە ناوندە حکومەتیەکانی کۆماری ئیسڵامی لە کۆژانەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوە بەشداریان نەکرد.

لە ماوە یەک مانگی رابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەیە کە گۆلی زرێبار روو دەدات.

zreebare 3

zrebar 2