کامیاران/جوانڕۆ/ئاگرتێبەردانی لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە

0
504

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرکەوتنەوەکانی لێرەوارەکانی کوردستان هەر رۆژەو ناوچەیەکی کوردستان رەش پۆش دەکات،بێدەنگی ناوندە پیوەندی دارەکان حکومەت بووەتە هۆی نیگەرانی چاڵاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان.

رۆژی پێج شەممە رێکەوتی ۱۰ی پۆشپەری ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگر لە لێرەوارەکانی سێریانی روانسەر پاوە جوانرو بەردراو رێژەیەکی بەرچاو لە زەوی زاری خەڵکی ئەو ناوچەی کردە ئامانج، بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە زیاتر ٥هکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچەی بە تەواوی سۆتاوە.

شایانی باسە کە ئەو ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵوو تێکۆشانی خەڵکی گوندی بنچڵێ لە دواردە کیلومیری شاری جوانرۆ کۆمەڵێ ژینگە دۆستی ئەو ناوچە کۆژایەوە.

لەلایەکیترەوە لە گوندی سۆرمەڵێ شاری دێولان ئاگر لە لێرەوارەکانی ئەو گوندە بەردراو زیاتر لە ٥هکتار لە لیرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سۆتان،ئەم ئاگرکەوتنەوەش لە ئامادە نەبوونی ناوندە پیوندیدارەکان لە کاتی پێوست لەلایەن خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە کۆژایەوە،هەر لە شاری دێولان ئەمرۆ شایەدی ئاگرکەوتنەوەی گوندی سیس بوو کە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە کەوتە بەر پەلاماری ناحەزانی ژینگەی جوان نیشتمان خەساریکی ژینگەی یەکجاری بەر ژینگەی ئەو ناوچە کەوت.

هەر لەو پیوندیەدا رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ۱۳۹٥ی هەتاوی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۱٥ هێکتارلە لێرەواڕو لەوەڕگەکانی ئەو شارە لە ئاگردا سۆتان بە یەکجاری لەناو چوون.

ئاگرتێبەردانی لەوەڕگەو دارستانەکانی کوردستان بووە بە دیاردەیەکی ئاسایی و ئەگەر نەبێت هۆی سەرسووڕمانە، هۆکارەکانی ئەم دیاردە قیزەونە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ناوندەکانی حکوومەت ، بۆلەناوبردنی ژینگە وسرووشتی کوردستان .

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا زیاتر لە ۱۲۰حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی کوردستان روویداوە و رۆژ بە رۆژ رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان روو لە زیاد بوونە.

فیلمی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌