ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت لە مەریوان بەرز راگیرا

0
505

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،کۆمیتەی منداڵانی ئەنجۆمەنی سەۆزی چیا لە گوندی مووسکی بە خاوێن کردنەوە ئەو گوندە یادی کیمیابارانی سەردەشتیان کردەوە.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۷ی پۆشپەر کۆمیتەی منداڵانی ئەنجۆمەنی سەۆزی چیا بە خاوێن کردنەوەی گوندی مووسکی یادی کیمیابارانی سەردەشتیان کردەوە.

شایانی باسە ئەنجۆمەنی سەۆزی چیا بەشداری رێورەسمی ساڵیادی سەردەشتیان کرد، لە لەو پەراوێزی ئەو چاڵاکیەدا لە سەردشت تاڤگەی شەڵماشیان لە سەردەشت پاک کردەوە.

لە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ ھەتاوی بەرانبەر بە ٢٨/٦/١٩٨٧ زایینی، کاتژمێری ٤:٣٠ی سەرلەئێوارە ھێزە ئاسمانییەکانی ڕژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەو سوپایە، بە گازی کیمیایی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە ھەرمێیان بۆمباران کرد. لەو بۆمبارانی شارە ١٢٠٠٠ کەسەکەی ئەو کاتی سەردەشت، ٨٠٢٤ کەس کیمیایی کران و ١٣٠ کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەھید کران. سەری ڕێز و نوازش دادەنوێنین بۆ شەهیدانی سەردەشت و سەرجەم قوربانییانی کیمیاباران و ئەنفال و هەروەها هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.