کۆبوونەوەی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە بەردەم شارەوانی

0
973

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی رەشەی ٢٧١٦ی کوردی، خەڵکی ئاوایی ماسیەر ئاوایی گومارەلەنگ لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان بۆ جاری دووهەم لە کوبوونەوەیەکی نارەزایەتیدا بەرانبەر بە کواستنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان بۆ نزیک ئاوایی گومارەلەنگ لە بەردەم شارەوانی کوبوونەوە.

یەکێ لە هاوڵاتیانی ئاوایی گومارەلەنگ لەو پیوندیەدا بە ژینگەوانی رایگەیاند: ماوەی زیاتر لە چەند ساڵە کە “دۆڵی سماقان” لە نزیک ئاوایی کومارەلەنگ کراوە بە زبڵدانی پاشماوەکانی شاری مەریوان، سەرەرایی چەندین جار نارەزایەتی خەڵکی ئاوایەتی ئەو ناوچە بەرپرسان هیچ وڵامێکی ئێمە نادەنەوە هەر جار بە وەعدە و بەڵێنی درۆ خەڵکی دەنە سەرکارەوە.

ئەو هاوڵاتیە کورد لە درێژەدا وتی: رۆکردنی پاشماوەکانی شاری مەریوان لەو ناوچە بووتە هۆی تێک چوونی ژینگەیی ناوچەکە هەر ئەوەش وای کردووە کە رێژەیەکی زۆری ئاژەڵ وەک سەگ… روو لەو شۆێنە بکەن.

هەروەها وتی: نەبوونی شوێنێکی لەبار بۆ دوورخستنەوەی زبڵ و خاشاکەکان لە شاری مەریوان و خڕکردنەوەیان بە بێ رەچاوکردنی رێوشوێنە ژینگەیی‌یەکان، تەنگەژەیەکی نوێی بۆ ژینگەیی ئەو شارە دروست کردووە.

هەر لەو پیوندیەدا: زیاتر لەسەدا ٨٠ی لە حەشیمەتی ١٧٠٠ کەسیی گوندەکانی پارێزگای سنە، شوێنی لەباریان بۆ دوورخستنەوەی زبڵ و خاشاکەکان کە بوونەتە مەترسییەک بۆسەر سڵامەتی و تەندروستیی هاووڵاتییان و ئاژەڵ و مووچە ومەزراکانیان، ژیانی دانێشتوانی یەک هەزار و ٣٦٠ گوندی خستووەتە مەترسییەوە.

This slideshow requires JavaScript.