ئاگرتێبەردانەکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمجارە شاخەکانی کۆنەلاجانی پیرانشاری رەشپۆش کرد

0
496

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانەکان ناوچەکانی کوردستان روو لە زیاد بوونە و کەمترخەمی بەرپرسان لە بوارەدا رۆژ بە رۆژ رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان زیاتر دەکات.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 8ی پووشپەڕ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە داوێنی سەرگردەی-بەینی کاسورەدێ و کۆنەلاجان- بەردڕا رێژەیەکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی کردە ئامانج،خەسارێکی ژینگەی بە سرووشتی ئەو ناوچە گەیاند،تا ئێستا لەلایەن ناوندە پیوندی دارەکانی ئەو ناوچە رێژەی لەناو چوون یان سۆتاندنی لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بڵاو نەبووەتەوە،بە وتەی هاوەڵاتیانی ئەو ناوچەی رێژەی ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر لە ٥هکتار بووە.

شایانی باسە سەراری ئاگادار کردنەوە ناوندی ئاگر کۆژێنەوە پیرانشار هاتنیان بۆ ئەو شۆێنە هیچ کارێکی ئەو توویان بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە نەکردووە و هەر لە سەرتاوە شۆێنی ئاگرکوتنەوەکەیان بەجێهێشت و هاوەڵاتیان و ژینگەپارێزانی خۆبەخشی شاری پیرانشار بە ناچار مەجبۆر بوون کە خۆیان بە کەمترین ئەمکاناتەوە ئاگرەکە بەکۆژێنەوە.

هەر لەو پیوندیەدا رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۹ی پۆشپەر بۆ چەندوومین جا ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە کۆساڵان بەدرایەوە،رێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو شۆێنەی لەناو برد.

شایانی باسە ئاگرتێبەردانەکانی کۆساڵان لە ماوە یەک حەوتوودا بە تۆپبارانەکانی سپای پاسداران بۆ ناوچە دەستی پێ کردووە و بە وتەی چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە رێژەیەکی یەکجار زۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە سۆتاوە و رۆژانە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە پێش بە چاڵاکانی ژینگە پارێزی کە بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە دەروون دەگیردرێ ناهێڵن ئاگرەکە بکۆژێنەوە.

agg aggggg aggggggggg agggggggggg aggggggggggggg agggggggggggggggggggg