کۆترەکان شێرپەنجە ئاشکرا دەکەن

0
663

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی نەهێنییەكی كۆتر ئاشكرا دەكەن كە دەتوانرێت لە بواری پزیشكیدا کەڵکی لێ وەربگیرێت، ئەویش توانایی ئەو باڵندەیە بۆ ئاشكرا كردنی نەخۆشی شێرپەنجە.

چەند پسپۆڕێكی ویلایەتی كالیفۆرنیا پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتوە کە كۆترەكان لە تواناییاندایە خانە شێرپەنجەییە تەندروستەكانی لەش لە خانە شێرپەنجەییە زیان بەخشەكان جیابكەنەوە بە تایبەت شێرپەنجەی مەمك، بەم شێوەیەش ئەو باڵندەیە نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكرا دەكات كە هیچی لە پشكنینە پزیشكییەكان كەمتر نییە.

توێژینەوەكە لەسەر هەشت كۆتر ئەنجامدراوە كە چەند وێنەیەكی تیشكی مەمكیان پێشاندراوە و توانیویانە لەنێو ئەو وێنانە ئەوانە جیابكەنەوە كە توشی شێرپەنجە بون و ئەنجامەكانیش بەرێژەی (85%)راست دەرچون.

بەڕای پسپۆڕەكان هەرچەندە كۆتر مێشكێكی بچوكی هەیە، بەڵام چەند خانە دەمارێكی هەیە كە هاوشێوەی ئەوانەی مرۆڤە، ئەمەش لە دەستنیشان كردنی نەخۆشییەی شێرپەنجەی مەمكدا یارمەتی دەدات، بۆیە دەكرێت لە داهاتودا لەگەڵ پشكنینە پزیشكییەكاندا، سود لە كۆتریش وەربگیرێت بۆ دەرخستنی حاڵەتەكانی شێرپەنجە.