کرماشان/بەردەوامیی ئاگر کەوتنەوەکان خۆرهەڵاتی کوردستان لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی ژینگە

0
816

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەان، ئاگرکەوتنەوەکان لە خۆرهەڵاتی کوردستان سەرەرایی ئەوە کە لە سەرجەم وەڵاتانی دنیا بە دەیان چاڵاکی بەرەوو پیری ڕۆژی جیهانی ژینگەوە دەچن بە پێچەوانەی هەموو دنیا لە ئێران ئاگر لە جەستەی لێرەوارەکانی کوردستان بەردەدرێت.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٤ی جۆزەردان لە ناوچەی کرماشان ئاگر لە زەوی و زارەکانی دەشتی زەهاو بەردرا،کە رووبەرێکی بەرچاو لە زەوی و زارەکانی خەڵکی ئەو ناوچە لە ئاگر دا سووتا.

شایانی باسە سەرەرای ئەوەی کە ئاگرکەوتنەوەکە چەند ساعت درێژەی هەبووە هیچکام لە ناوندە پیوندی دارەکان بە هانای زەوی و زاری خەڵکی ئەو ناوچەوە نەچوون.

بە وتەی یەکێ لە هاوڵاتیانی گۆندی تایشەیی ئەو ئاگرە لەلایەن هێزەکانی سپاس پاسدارانەوە لە بەردراوە رایگەیاند چەندین ساڵە کە لە وەرزی گەنمدا لایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانەوە ئاگر لە زەوی و زاری خەڵکی ئەو ناوچە بەردەدرێ کە کێشە بخنە نێو خەڵکی ئەو ناوچە.

ئەم ئاگرکەوتنەوە وەک سەرجەم ئاگرەکانیتر لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچە کۆژاندیانەوە،لەم ئاگرکەوتنەوە بە دەیان هکتار لە زەوی و زارەکانی ئەو ناوچە سۆتاوە.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.