مهابادییەکان بە شێوەیەکی سەمبولیک بە پیر ڕۆژی “هەوای پاک”ـەوە دەچن

0
693

هاووڵاتیانی مەهاباد، وڵامی ئەرێنیان بە داواکاریی ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی ئەو شارە داوە.
بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، هاووڵاتییانی کورد لە درێژەی کار و چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی خۆیاندا، بە شێوەیەکی سەمبۆلیک رۆژی بەبێ ماشێن تێپەڕ دەکەن.
ئەم داواکارییە لەلایەن ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد خرابووەڕوو و خەڵکی ئەو شارە پشتیوانیی خۆیان لەم چالاکییە سەمبۆلیکە راگەیاندووە.
ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد داوای کردبوو کە هاووڵاتیان رۆژی 29ی بەفرانبار کە دەکاتە سبەینێ سێ شەممە، ماشێنی خۆیان نەبەنە دەرەوە و بە سیستمی هاتوچۆی گشتی هاتوچۆ بکەن.

شایانی ئاماژەیە کە هەر وەک لە هەواڵەکانی پێشووتری “ژینگەوان”دا هاتووە، ئەنجومەنی “ژیانەوەی ژینگە”ی شاری مهاباد لە ڕێگای بلاو کردنەوەی داواکارییەک لە ناو شار و ڕوو لە خەڵک و بازاڕیان، داوا کردبوو کە لە ڕۆژی “هەوای پاک” دا کەمتر ترۆمبیل بەکار بێنن.

 photo_2016-01-18_22-15-55

photo_2016-01-18_22-16-02

photo_2016-01-18_22-16-06

photo_2016-01-18_22-16-50