ئاوەڕۆی 32 گوند دەڕژێتە ناو بەنداوی سیازاخی دیواندەرە

0
616

درێژەکێشان و بەردەوامی ڕژانی ئاوەڕۆی 32 گوند بە بەنداوی سیازاخ و کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان لەمەڕ ئەو پرسە، ناڕەزایەتیی چالاکانی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سیاسەتە دژە ژینگەییەکانیاندا لە کوردستان، لەمەڕ ڕژانی ئاوەڕۆ بە ناو بەنداوەکان کەمتەرخەمن.
لەو پێوەندییەدا ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئاوەڕۆی 32 گوندی دیواندەرە سەربە پارێزگای سنە، دەڕژێتە ناو بەنداوی سیازاخ.
ئەمە لە حاڵێکدایه کە دەوترێ ناوەندە پێوەندیدارەکان ئەو پرسەیان بەلاوە گرینگ نییە و بە نیسبەت ئەو شتەوە کەمتەرخەمن.
کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان زۆر جار ناڕەزایی چالاکانی ژینگەپارێزی لێ کەوتووەتەوە بەڵام ، هیچ پەرچەکردارێکی ئەو ناوەندانەی بەدواوە نەبووە.