بەرێوە چۆنی چالاکی ژینگە پارێزی لە شاری سنە

0
834

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە شاری سنە لەلایەن کۆمەڵێ خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو شارەو ئەنجۆمەنی (شنەی نەوژین کوردستان)ی شاری سنە چالاکیەکی ژینگە پارێزییان بەرێوە برد

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 23ی ڕێبەندان ئەنجۆمەنی شنەی نەوژینی شاری سنە و کۆمەڵێ خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو شارە لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا بە هانایی ئاژەڵەکان و پەلەوەرەکانی حەفت ئاسیاو لە ئاویەری سنە چۆن.

شایانی باسە ئەنجۆمەنی شنەی نەوژین لە سالی رابردوو چەندین هەوڵی لەم شێوەیە بەرێوە بردەبوو.

ئەنجۆمەنی (شنەی نەوژین کوردستان)ی شاری سنە لە ڕێکەوتی 28سەرماوزی سالی رابردوو بە خاوێن کردنەوەی گوێزە کوێرە لە ئاویەری سنە دستی بە کارو تێکۆشانی خۆی کردووە.