گرووپی ژینگەپارێزیی زایەڵە، ڕێوڕەسمی رۆژی زەویی پاکی بەڕێوە برد

0
783

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، بە بۆنەی رۆژی زەویی پاکەوە، گرووپی ژینگەپارێزانی زایەڵە لە شاری مەهاباد ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد.
ئەم ڕێوڕەسمە لە چەندین بڕگەی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
هەواڵنێری ژینگەوان لەو بارەوە رایگەیاند کە رێوڕەسمەکە بە چاندنی نەمامێک لەلایەن دوو دایک دەستی پێکردووە و پاشان سوێند خواردن بۆ پاراستنی زەوی و ژینگە ئەنجام دراوە.
لە درێژەی ئەم رێوڕەسمەدا ڕێزنامەیەک پێشکەش بە زەوی کراوە و لە کۆتاییشدا لەلایەن بەشداربوانەوە بە نەریتی کوردەواریی پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە ، ژمارەیەک نەمام لە داوێنی ژینگەی نیشتمان چێندران.
لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە یەکی بانەمەڕی 2716ی کوردی، چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە بناری چیای جنێرە لەلایەن قوتابیانەوە و بە هاوکاری ژینگەپارێزانی بانە و ئەنجومەنی پاژین بەڕێوەچووە.
یەکێ لە چالاکانی ژینگەپارێزی رایگەیاند: بەبۆنەی گرینگیدان بە ژینگە و کلتوورسازی ئەم چالاکییەمان بەڕێوە برد.
لەم چالاکییەدا هەژمارێکی بەرچاو نەمام چێندراون.
لە ماوەی مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو و مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمەڵێکی بەرچاو هەوڵی ژینگەپارێزی لە کوردستان بەڕێوەچوون.