ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان ٥۰۰هکتار لە لێرەوارەکانی ناوچەی سەلاسی باوەجانی کردە خەڵووز

0
686

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رۆژ بە رۆژ روو لە زیاتر بوونەو بۆ چەندمین جار دارستانەکانی زاکرۆس لە شاری سەلاسی باوەجانی کردە ئامانج.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی۱٤ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە سەلاسی باوەجانی بەردراو،ئەم جارەش بە شێوەیەکی بەرین لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە دارستانەکانی گوندی “کیسلە” و کێوی “دری” بەردراو رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەی بە تەواوی لە ئاگردا سۆتان.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری سەلاسی باوەجانی رایگەیاند کە هۆکاری زۆر بوونی ئاگرکەوتنەوەکە گرنگی نەدانی ناوندە حکومەتیەکانی ئەو ناوچە بووە، بە هۆ ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی یەکجار زۆر درەنگ بە هانای ئاگرکەوتنەوەکەوە هاتوون ئاگرەکە زۆرتر تەشەنەی سندووە و کۆنتڕڵ کردنیشی بۆ چاڵاکانی ژینگە پارێزی خەڵکی ناوچە سەختتر کردە بوو.

هەرواها رایگەیاند کە ئاگرکەوتنەوەکە لەلایەن خەڵک و ژینگەپارێزانی ئەو ناوچەوە، رێژەیەکی زۆری کۆژاوەتەوە بەڵام تا ئێستاش بەردەوامە مەترسی بۆ سەر ناوچەکانیتری ئەو ناوچە درۆست کردووە.

هەر لەو پیوندیەدا هەواڵنێری ژینگەوان رایگەیان کە لەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ٥۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە سۆتاوە ،هەرواها رایگەیاند کە لە ماوە یەک مانگی رابردوودا پارێزگای کرمانشان زیاتر لە ۲۰۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سۆتاون.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.

photo_2016-07-05_21-11-20 photo_2016-07-05_21-16-17 photo_2016-07-05_21-16-30 photo_2016-07-05_21-16-36 photo_2016-07-05_21-16-43