کەمترخەمی ناوندە حکومەتیەکانی ئیلام/یەک حەوتوو ئاگری بەردەوام لەو پارێزگایە

0
565

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،دوای یەک حەوتوو لە ئاگرکەوتنەوەکەی (کبیرکوە)لە پارێزگای ئیلام هێشتا ناوندەکانی حکومەت لە پیواندیەدا هیچ کارێکیان نەکردووە.

ڕۆژی دوشەمە ۲ی جۆزەردان کوێستانی کبیرکوە لەپارێزگای ئیلام گڕی گرتوە وتائێستا هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی ئیلام هەڵوێستێکیان بۆکوژاندنەوەی ئاگرەکەنەداوە.

شایانی باسەکە هەرچەن چالاکانی ژینگەپارێزی وخەڵکی گوندەکانی دەوروبەر چەن جار پەیوەندیان بەناوەندی ئاگرکوژێنەوە کانەوەکردوە وخوازیاری هەڵوێستی کوتوپڕن بۆکوژانەوەی گڕی بەربو لە کبیر کوە،بەڵام تائێستا هیچ هێزێکی ئاگرکوژێنەوە لەودەڤەرەبونی نییەوشیمانەدەکرێت بڵێسەی ئاگرەکەناوچەکانی تریش بگرێتەوەو بگاتە ئابدانان.
خەڵکی ناوچەکەو ژینگەپارێزان بەهۆی کەمی کەرەستەی پێویستەوە تاوەکو ئێستا دوای نزیک بەحەوتوێک توانای کوژانەوەی ئاگرەکەیان نییە.