سۆڵاوا/ئاگرتێبەردانی لێرەوارەکانی کوردستان درێژەی هەیە

0
592

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی لێرەوارەکانی کوردستان تا دێت روو لە زیابوون دەکاتوو ناوندە حکومەتیەکان لە هەمبەر ئەم مەسەلە بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۹ی جۆزەردان ئاگر لە دارستانەکانی پشت شاری سۆڵاوا بەردراو،کە لەم ئاگرکەوتنەوەدا رووبەرێکی بەرچاو لە دراستانەکانی ئەوناوچەیەی کردە خەڵۆز.

بەوتەی یەکێ لە هاوەڵاتیانی شاری سۆڵاوا ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن مۆرەکانی سپای پاسدارانەوە لەو ناوچەیە بەرراوە،لەماوە چەند ساڵی رابردوودا بە شێوەی سیستماتیک لەلایەن مۆرەکانی سپاوە بە بیانوی ئەمنیەتی ئاگر لە دارستانەکان کوردستان بەردەدرێت.

شایانی باسە کە ئەمە سێهەمین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئەمرویە و سەرلە بەیانی ئەمرو لە دوو شوێنی جیاواز لە شاری نەوسوود ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە چاڵاکانی ژینگەپارێزی کوردستان چەندین جار ناڕەزایەتی خۆتان لە هەمبەر ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆس دەربریوە کە لەلایەن ناوندەکانی حکومەتەوە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە.

photo_2016-05-29_16-01-13

solawa2