ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی سەقز خولێکی دیکەی بەڕێوەبرد

0
511

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانیدا، خولێکی ژینگەیی بەڕێوەبرد.

هەواڵی گەییشتوو باس لەوەدەکات کە قوتابخانەی وەحدەت خانەخوێی ئەمجارەی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز بووە.

لەم پێوەندییەدا یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو خولە ژینگەییە ڕایگەیاند: لەم چالاکییەدا، زانیاریە سەرەتاییەکانی پاراستنی ژینگە و کتێب و کارتی هاویاری ژینگە بە قوتابیەکان پێشکەش کراوە.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز پێشتریش چەندین خولی بۆ قوتابیان بەڕێوەبردبوو.

هەر لەم پێوەندییەدا زۆربەی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان لەو ماوەیەدا بە مەبەستی جێخستنی کلتووری ژینگەپارێزی چەندین خولی فێرکاریی ژینگەپارێزییان بۆ قوتابیان بەڕێوەبردووە.