ژینگەی قوروە بە چاندنی نەمام بووژێندراوە

0
492

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، کوردستان بووەتە مەکۆی چالاکیی جۆراوجۆری ژینگەپارێزی و لەم چەند رۆژەدا بە دەیان و سەدان چالاکیی لە هەموو سووچ و قوژبنێکی نیشتمان بەڕێوەچوون.
شاری قوروە یەکێک لەو شارانە بوو کە تیایدا چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو.
راپۆرتی گەییشتوو بە ژینگەوان لە شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە باس لە چالاکیی نەمام چاندن لە ژینگەی ئەو شارە دەکات.
دەوترێت کە لەم چالاکییەدا بە دەیان نەمام چێندراون.
چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد لە شاری قوروە، بەڕێوەبردنی ئەم چالاکییە بە ئەرکی خۆیان وەسف دەکەن و لەسەر ئەو باوەڕەن کە پاراستنی ژینگە ئەرکی هەر تاکێکی کوردە.
لەم پێوەندییەدا لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستانەوە راپۆرت نێردراوە بۆ ماڵپەڕی ژینگەوان و تێیاندا باس لە پێشوازیی بەرچاوی خەڵک لەم چالاکییە ژینگەپارێزییانە کراوە.