کاولکاری ئیدارەی رێگەوبان روانسەر لە سەراوی جاوەری بە چاندنی نەمام وڵام درایەوە

0
696

کاولکاری ئیدارەی رێگەوبان روانسەر لە سەراوی جاوەری بە چاندنی نەمام وڵام درایەوە.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان،لە چەند ڕۆژی رابردوودا کە ئیدارەی رێگەوبانی شاری روانسەر یەکێ لە باغەکانی سەراوی جاوەری بە تەواوی کاول کردەبوو دوێنی هەینی لە لایەن ئەنجۆمەنی چرووی ئەو شارەوە بە بە چاندنی نەمام وڵام درایەوە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 15ڕەشەمە ئەنجۆمەنی چرووی شاری روانسەر بە هاوکاری کۆمەڵێ لاوی ئەو شارە لە سەراوی جاوەری کۆمەڵێکی بەرچاو نەمامیان چاند ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئیدارەی رێگەوبان ئەو شارە پێشتر ئەو شۆێنەی بە تەواوی وێران کردە بوو،ئەم هەوڵە وەک نارەزایەتیک بە کاولکاری ئەو ناوندە بەرێوە چووە.

شایانی باسە کە ئەنجۆمەنی چروو سەبارەت بە کاول کردنی ئەو باغە برینی ئەو درختانە کە یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی ئەو ناوچە بووە لە ئیدارەی (منابع طبیعی) سکاڵایان کردووە کە دا ئێستا هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.