دووچەرخەسوارانی ئەنجومەنی ئاشتی و بەرزراگرتنی رۆژی درەختکاری

0
499

بەپێی هەواڵی ژینگەوان، چەند رۆژ پێش ئێستا گرووپی هاوڕکابانی میحوەری ئەنجومەنی دووچەرخەسواری ئاشتیی مەریوان بەبۆنەی رۆژیی جیهانیی چاندنی نەمامەوە، مەودای مەریوان – زرێباریان بە شێوەی سەمبۆلیک بە دووچەرخە تەی کرد.
لەم چالاکییە سەمبۆلیکەدا، تازەلاوانی هۆگری کاروباری مرۆڤدۆستانەی پاراستنی ژینگەش بەشدارییان کرد.
گرووپی هاوڕکابانی ئەنجومەنی دووچەرخەسواریی ئاشتی لەو پێوەندیەدا 200 داربەڕووی سەوزیان لە ژینگەی ئاگرتێبەردراوی مەریوان چاند.
ساڵانە لە رۆژی ناودێرکرا بە رۆژی درەختکاری، کۆمەڵێکی بەرچاو چالاکیی ژینگەپارێزی لە کوردستان بەڕێوەدەچن.