٥۰۰۰ بەڕوو لە ئاویەری سنە چێندرا

0
851

٥۰۰۰ بەڕوو لە ئاویەری سنە چێندرا

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی شاری سنە بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە هەڵمەتێکی بەرینی بەڕوو چاندنیان لە ئاویەری سنە بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوزی ۲۷۱٦ی کوردی کۆمیتەی ژینگەی حزبی وەحدەتی ملی، ئەنجۆمەنی شنەی نۆژین، گرووپی شاخەوانانی چل چەمە بە هاوکاری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ژینگەپارێزی شاری سنە ٥۰۰۰تووی بەڕوویان لە پارکی گەشتیاری ئاویەر چاند.

ئەم هەڵمەتە لە ژێر ناوی”بەڕوو نیشانەی خۆراگری و سەرسەوزی کوردستانە” بەرێوە چوو.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا کە لەلایەن کەسانی هەل پەرەست، دژە ژینگە وەڵاتەوە چەندین جار ئاگر لە دارستان لێرەوارە جیاجیاکانی ئاویەر بەردراوە، کە ئاخرین جاری ئەم ئاگرتێبەردانانە بۆ چەند ڕۆژی پێشوو دەگەرێتەوە کە خەسارێکی یەکجاری لە سرووشت گیان لە بەرانی ئەو شۆێنەداوە.

ئەم هەڵمەتە بە مەبەستی بۆژانەوەی سرووشتی ئاویەر کە لە ماوەی رابردوودا بە هۆی‌ئاگرتێبەردانەکانەوە خەساریکی قەرەبوو نەکراوی پێ گەشتووە بە رێوە چووە.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری کامیاران هەڵمەتێکی هاوشێوە لەلایەن ژینگەپارێزانی ئەو شارەوە بەرێوە چوو کە مەودایی ۲٥هێکتار لەو ناوچانەی کەم ئەمساڵ کەوتەبوونە بەر شەپۆلی ئاگرکەوتنەوە بەرێوە چوو.

photo_2016-11-26_14-24-03

photo_2016-11-26_14-24-57