کاولکارییەکانی ئیدارەی کارەبای روانسەر

0
608

بەپێی هەواڵی ژینگەوان، لە درێژەی کاولکاری و لەناوبردنەکانی ژینگەی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە، ئیدارەی کارەبای روانسەر کاولکارییەکی بار هێناوە.
راپۆرتی گەییشتوو بە ژینگەوان باس لەوە دەکات کە ئەم ئیدارە حکوومەتییە، لەم چەند رۆژەی دواییدا، باخێکی لە سەراوی جاوەری بە تەواوەتی کاول کردووە.
ساڵانێکە کە ژینگەی کوردستان بووەتە ئامانجی سیاسەتە دژە ژینگەییەکانی حکوومەتی ئیسلامی و هەرساڵە گەلێک لە رووبەری وڵاتەکەمان دەرکردرێتە ئامانج حکوومەتی ئێران.

یەکێک لە هاوەڵاتیانی ئەو ناوچە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە ژینگەوانی راگەیاند کە ئەم لێرەوارە کە لەلایە ئێدارەی برقی ئەم ناوچەوە لەناو براوە زیاتر دوو هکتار بووەو زۆربەی هەرە زۆری ئەو درختانە درختی سەمەرداروو ساڵانەیەکە خەڵکی ناوچە بەهرەی لە وەردەگرن یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی ئەو ناوچە بە ئەژمار دێت.

حکوومەتی ئێران و ناوەندی پێوەندیدارەکانی لەم چەند ساڵەدا بە بیانووگەلێک وەک دابین کردنی ئەمنیەت، ئاوەدانی و …هتد هەڵدەستن بە لەناوبردنی ژینگەی کوردستان.