کەڵک و قازانجەکانی سێو

0
628

توێژەران لە زانکۆی ویلایەتی”ئایوا” بۆیان دەرکەوتووە، کە توێکڵی سێو مادەی “یۆرۆسۆلیک” لەخۆدەگرێت، کە کار دەکات لەسەر کەمکردنەوەی قەڵەوی،

توێژەران لە زانکۆی ویلایەتی”ئایوا” بۆیان دەرکەوتووە، کە توێکڵی سێو مادەی “یۆرۆسۆلیک” لەخۆدەگرێت، کە کار دەکات لەسەر کەمکردنەوەی قەڵەوی، بۆیە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن سێو بە تەواوەتی بخۆن (بە توێکڵ)ـەکەیەوە.

سێو نزیکەی ١٠٪ـی ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکان دابین دەکات کە جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی پێیانە، زانراویشە کە ڤیتامین سی کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە بۆ بەهێزترکردنی سیستەمی بەرگری لەشمان.

هەروەها توێکڵی سێو هەردوو مادەی “کیرسیتین” و “فلافۆنۆید” لەخۆدەگرێت، کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدەکان و دژە هەوکردنەکان دەردەخەن، کە ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، بە تایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێش، کە توێژەرە ئەمریکییەکان لە زانکۆی واشنتۆن سەرپەرشتیان کردووە، ئاشکرایکردووە، کە هەندێک لە پێکهاتەکانی ناو سێو، پێدەچێت یارمەتیدەر بن لەسەر ڕێگەگرتن لە هەندێک نەخۆشی، کە دەبنە هۆکاری قەڵەوی