کامیاران/روانسەر/ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
726

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی ژینگە و سرووشتی کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەکات و ناوندەکانی حکومەت بێدەنگتر لە بەرد.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژی۲۷۱٦ی کوردی ئاگری نەیارانی سرووشتی جوانی کوردستان دارستان و لێرەوارەکانی گوندی نشووری لە نێوان جادەی کامیاران سنە بۆ جاری دووهەم گرتەوە،خەسارێکی ژینگەیی بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئاگرکەوتنەوە سەرەرای درێژە کێشانی چەندین ساعەتی ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە کەمتەرین هاوکارییان کردووە،لەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ۲۰۰هکتار لە ارستان ولێرەوارەکانی ناوچەکە بە تەواوی سووتاوە و خەسارێکی قەرەبوو نەکراو بە ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاخەکانی نزیک سەراوی رەوانسەر پشت گەرمە خانی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێەردرا و رووبەرێکی بەر چاو لەلێرەوارەکانی ناوچەکە لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان سووتاو زەرەروو زیانێکی بەر چاو بەر ژینگە و گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوت.

‍ ئاگرکەوتنەوە یەک لە داوای یەکەکانی کوردستان تا دەروات روو لە زیاد بوونە و کەمتر خەمی ناوندەکانی ناوندەکانی حکومەت هۆکاری سەرەکی زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانە و بە پێچەوانەوە خەڵکی ژینگە دۆست و ژینگەپارێزی کوردستان ڕۆژانە لە سەرجەم ناوچەکانی بە شێوەی خۆرسک ئاگری دارستانهکان دەگۆژێنەوە.