بانگەوازی خاوێن كردنەوەی ئەشكەوتی كەرەفتوو

0
579

بانگەوازی خاوێن كردنەوەی ئەشكەوتی كەرەفتوو

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان ژینگە پارێزان وچالاكانی كۆمەڵایەتی لەپارێزگای سنە بڕیاریان داوە لە پێشوازی ساڵی نوێدا ئەشكەوتی كەرەفتوو لە دیواندەرە خاوێن بکەنەوە.

چالاكانی ژینگەپارێزی، چالاكانی مەدەنی، چالاكانی هونەری،چالاكانی كۆمەڵایەتی، گرۆپێك لە وێنەگران لە شارەكانی پارێزگای سنە بڕیاریان داوە كە لە ڕۆژی 14ڕەشەمە94 هەتاویدا لە ژێر ناوی(غاركرفتو در راە جهانی شدن) هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی ئەشكەوتی كەرەفتوو بۆ هاتنی ساڵی نوێی بەڕێوە ببەن.

لە هەواڵەكەدا هاتوە كە هەڵمەتی خاوێن كردنەوەی ئەشكەوتی كەرەفتوو ئەم ساڵ سێهەمین ساڵی خۆی تێپەڕ دەكات،ساڵی یەكەم بە درۆشمی”پیش بە سوی جهانی شدن غار كرفتو”، ساڵی دوهەم بە دروشمی”غاركرفتوهویت تاریخ كردستان” و ئەم ساڵیش بڕیارە بە درۆشمی “غار كرفتو در راە جهانی شدن”.

ئەشكەوتی كەرەفتوو یەكێك لە كۆنترین ئەشكەوتەكانی كوردستان كە بەشێكی بەرچاوی هەڵقەندنەكەی كاری دەستەوە پێشینەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێش زایین، ئاسەواری نێو ئەم ئەشكەوتە دەگەڕێتەوە بۆسەدەی سێهەم ، ئەم ئەشكەوتە لە 67 كیلومتری شاری دیواندەر و بە ژمارەی 330 وەك یەكێك لە ئاسەوارە نێونەتەوەیەكان تۆمار كراوە.