ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

0
553

هەروەک لە هەواڵەکاندا بڵاوبۆتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەشەممە، له بازاڕچەی سنووری باشماخی شاری مەریوان، کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.

ئەو کاسبکارە کوردە ناوی مادیح پەرتەوەی کوڕی عەبدووڵا و خەڵکی ئاوایی کانی میرانی سەر بە شاری مەریوان ـە کە ٢٦ ساڵ تەمەنی بووە و بە گوێرەی زانیارییەکان، ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خێزاندارە.

زانیارییەکانی ژینگەوان باس لەوە دەکەن کە  مادێح پەرتەوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بووەو لە کوژاندنەوەی ئاورەکانی ئەو دەڤەرە بەشداری چالاکانەی بوو.

شایەتحاڵان دەڵێن بکوژەکە کەسێکە بە ناوی سەرهەنگ حوجەتووڵا پەرویزی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوویەتی، ئەوە لە حاڵێکدا بوو ەکە مادیح کە ترۆمبیلی شلەخەجێی پێ بووە، بارەکەی کە گازواییل بووە دایگرتووە و ویستوویە لە شوێنەکە دوور بکەوێتەوە بەڵام لە لایەن خودی سەرهەنگ پەرویزی یەوە تەقەی لێکردوە و کوژراوە. پەرویزی، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری مەریوانە.