بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزیی لە مەریوان

0
472

بەپێی هەواڵی ژینگەوان، رۆژی دووشەممە 17ی رەشەممەی 1394ی هەتاوی، خەڵکی ژینگەدۆستی کانی دیناری مەریوان چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.
لەم پێوەندییەدا، یەکێک لە بەشداربوانی ئەم چالاکییە ژینگەپارێزییە بە هەواڵنێری ژینگەوانی راگەیاند کە ئێمە دەمانەوێ بە ژینگەیەکی خاوێن بەرەوپیری نەورۆزی کوردەوارییەوە بچین.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە دەیان چالاکیی جۆرواجۆری ژینگەپارێزی لە کوردستان بەڕێوەچوون.
چەند رۆژ پێش ئێستاش گرووپی هاوڕکابانی میحوەری ئەنجومەنی دووچەرخەسواری ئاشتیی مەریوان بەبۆنەی رۆژیی جیهانیی چاندنی نەمامەوە، مەودای مەریوان – زرێباریان تێپەڕاند و 200 داربەڕووی سەوزیان لە ژینگەی ئاگرتێبەردراوی مەریوان چاند.