چالاکیی ژینگەپارێزی لە قوتابخانەکانی شنۆ

0
517

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان لە درێژەی چالاکییە ژینگەپارێزییەکاندا لە شنۆ، چالاکیی چاندنی نەمام بەڕێوەچوو.
لە راپۆرتێکدا کە بە هەواڵنێری ژینگەوان گەییشتووە، لە قوتابخانەکانی گوندی دواوان – دواب، قوتابییان چالاکییان بەڕێوەبردووە.
لەم هەوڵە ژینگەپارێزییەدا، قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی بە چاندنی نەمام، ئەمەگداریی خۆیان بە ژینگەی نیشتمان نیشان داوە.
لەم پێوەندییەدا لەم چەند رۆژەدا لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی بەڕێوەچووە.