کوشتنی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە

0
1216

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە درێژەی کوشتن وتەقەکردنی راستەوخهێزە ئەمنییەکانی رێژیم لە کۆڵبەران و کاسبکارانی بێ‌مافی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بووە هۆی گیان کۆڵبەرێک و بریندار بوونی چوار کەسی دیکە.

ڕۆژی هەینی ٦ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی لە ناوچەی سنوری بردەروی کۆڵبەرانی کورد دەستەیەک کۆڵبەر کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سۆایی پاسدارانی رژیم کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی  ناوی سلێمان عەبباسی خەڵکی گوندی “بنێوخەڵەف”ی سەربە شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار گیانی لە دەستدا چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەری”هەنگاو” ئەم کۆڵبەرانە هەر پێجیان خەڵکی شاری سەردەشت بوون.

هەر پێی هەمان سەرچاوە ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٤ی رەشەمە خالید ئەحمەدیان کوڕی حەسەن و دانیشتووی گوندی “دێگورجی”ی سەربە شارستانی شنۆ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە، لە ناوچە سنوورییەکانی “زێوکە” و “لاجان”ی سەربە شارستانی پیرانشار، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم و هەردوو چاوی لە دەست دا.

This slideshow requires JavaScript.