چاندنی توو لەلایەن ئەنجومەنی چرۆی روانسەرەوە

0
552

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، رۆژی سێشەممە 18ی رەشەممەی 1394ی هەتاوی، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی چرۆی روانسەر چالاکییەکی ژینگەپارێزی بەڕێوەبرد.
لەم چالاکیەدا لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی چرۆی روانسەرەوە 5 بن نەمامی توو لە کانی دزانی ئەو شارە چاندووە.
بەردچنین بە مەبەستی پاراستن لە داو یەکێکی دیکە لە چالاکییەکانی ئەم ئەنجومەنە بوو.
لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی دواییدا، کوردستان بووەتە گۆڕەپانی چالاکیی جۆرواجۆری ژینگەپارێزی و کوردستان دەیەوێ بە ژینگەیەکی خاوێنەوە بەرەو پیری ساڵی نوێی کوردی بچێت.