لاوانی مەهاباد شەقامەکانی شاریان خاوێن کردەوە

0
588

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە چالاکییەکی نوێدا، لاوانی شاری مەهاباد لە هەڵمەتێکدا شەقامەکانی شاریان خاوێن کردەوە.
یەکێ لە بەشداربوانی ئەم چالاکییە بە هەواڵنێری ژینگەوانی راگەیاند کە ئەوان لەم چالاکییە دوو ئامانجی سەرەکییان بووە.
یەک لەو ئامانجانە یارمەتی کرێکارانی شارەداری و یەکی دیشیان کە ئامانجی سەرەکیی ئەم چالاکییە بووە، خاوێنکردنەوەی شەقامەکان و فەرهەنگسازی لە کۆمەڵ راگەیەندراون.
لە بەرەبەری ساڵی نوێی کوردیدا کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر و رەنگاوڕەنگ گیراونەتە بەر و لە زۆربەی کوردستان ئەم چالاکییانە بەڕێوەچوون.