چالاکیی ژینگەپارێزیی لە سەردەشت

0
611

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، رۆژی هەینی 13ی خاکەلێوە کوردستان مەکۆی چالاکیی جۆرواجۆری ژینگرپارێزی بوو.

هەواڵی گەییشتوو لە سەردەشتەوە باس لەوەدەکات کە لە رۆژی 13 بەدەردا لە زۆربەی سەیرانگاکانی سەردەشت چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچووە.
لەم چالاکییانەدا سەیرانگاکان و دەەروبەری جادەکان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کراونەتەوە.

هەر لەم پێەەندییەدا، کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە رۆژی 13 بەدەر کە لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە راگەیەندرابوو لەلایەن زۆربەی رێکخراو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییکانەوە پشتگیریی لێکرا.
راپۆرتی گەییشتوو بە ژینگەوان باس لەوەدەکات کە زۆبەی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان و خەڵکی نیشتمان بە دەم داواکاریی کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە ڕێ و ڕەسمی سێزدەبەدەربەدەرەوە هاتوون و بە شێوەیەکی بەرین ئەم چالاکییە لە خۆی و سەڵماسی کوردستانەوە تاوەکوو ئیلام و کرماشان بەڕێوەچووە.