خاوێنکردنەوەی دەشتی بێڵۆ لەلایەن هاوڵاتییانی مەریوانەوە

0
661

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، هاوڵاتییانی ژینگەپارێزی کورد لە هەڵمەتێکدا دەشتی بێڵۆی شاری مەریوانیان خاوێن کردەوە .
راپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان باس لەوەدەکات کە ئەم چالاکییە لە درێژەی شەپۆلی بەرینی ژینگەپارێزیدا بەڕێوەچووە.
ماوەی نزیک بە مانگێکە کە کوردستان بووەتە مەکۆی چالاکیی جۆراوجۆری ژینگەپارێزی و کوردستان بەم شێوەیە دەڵێت کە پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە.
هەروەها رۆژی هەینی 13ی خاکەلێوە کوردستان مەکۆی چالاکیی جۆرواجۆری ژینگرپارێزی بوو.
هەواڵی گەییشتوو لە سەردەشتەوە باس لەوەدەکات کە لە رۆژی 13 بەدەردا لە زۆربەی سەیرانگاکانی سەردەشت چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچووە.
لەم چالاکییانەدا سەیرانگاکان و دەەروبەری جادەکان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کراونەتەوە.
هەر لەم پێەەندییەدا، کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە رۆژی 13 بەدەر کە لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە راگەیەندرابوو لەلایەن زۆربەی رێکخراو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییکانەوە پشتگیریی لێکرا.
زۆبەی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان و خەڵکی نیشتمان بە دەم داواکاریی کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە 13 بەدەرەوە هاتوون و بە شێوەیەکی بەرین ئەم چالاکییە لە خۆی و سەڵماسی کوردستانەوە تاوەکوو ئیلام و کرماشان بەڕێوەچووە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد، ئەنجومەنی سەوزئەندیشانی مەهاباد، هۆگرانی ژینگەی ئیلام، ژینگەپارێزانی کرماشان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سنە، کامیاران، روانسەر، سەقز و …هتد لەو کۆمەڵە ئەنجومەنانەن کە چالاکیی بەرینیان بەڕێوەبردووە.