کەمپەینی پاراستنی ژینگەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و پێشوازیی کوردستان

0
983

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە رۆژی 13 بەدەر کە لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە راگەیەندرابوو لەلایەن زۆربەی رێکخراو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییکانەوە پشتگیریی لێکرا.
راپۆرتی گەییشتوو بە ژینگەوان باس لەوەدەکات کە زۆبەی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان و خەڵکی نیشتمان بە دەم داواکاریی کەمپەینی پاراستنی ژینگە لە 13 بەدەرەوە هاتوون و بە شێوەیەکی بەرین ئەم چالاکییە لە خۆی و سەڵماسی کوردستانەوە تاوەکوو ئیلام و کرماشان بەڕێوەچووە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد، ئەنجومەنی سەوزئەندیشانی مەهاباد، هۆگرانی ژینگەی ئیلام، ژینگەپارێزانی کرماشان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سنە، کامیاران، روانسەر، سەقز و …هتد لەو کۆمەڵە ئەنجومەنانەن کە چالاکیی بەرینیان بەڕێوەبردووە.
هەواڵنێرانی ژینگەوان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە رایانگەیاندووە کە خەڵکی کوردستان بە دڵێکی ئاوەڵاوە بەرەو پیری داواکاریی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان چوون و بە شێوەیەکی بەرین لە هەڵمەتی خاوێنکاریی ژینگە بەشدارییان کردووە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵدا کوردستان بووەتە مەکۆی چالاکیی ژینگەپارێزی و خەڵکی کوردستان بۆ جارێکی دیکە نیشانیان دا کە کوردستان ئاڵاهەڵگری ژینگەپارێزیە و پێداگرییان کرد کە پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە.