چالاکیی ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی سەقز

0
709

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی سەقز بە هاوکاری “فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای سنە ” یەکەمین کارگای ڕاهێنانی تەرحی” سیپا”ی لەسەقز بەڕێوە برد.
لە ڕۆژی یەکەمی دا لە سەر سێ تەوەری ناسینی ژینگە ، ئاو و گرینگایەتی ئاو و وەرزێری پایەدار بە بەشداری دێیاران و بەخشدارانی سەربەشاری سەقز بەڕێوە برد.
ڕۆژی دووهەمیشی لە سەر دوو تەوەری ئەخلاقی ژینگە پارێزی بە بەشداری کۆمەڵی وەرزشکاران بەڕێوە برد.
ڕۆژی سێهمی کارگا بەبەشداری مامۆستایانی ناوچەی سەقز و زێویە و خەڵک لەسەر سێ تەوەری سەرەکی ژینگە و هۆکارەکانی کاولکاری ژینگە جوغرافیای ئاو و ئەخلاقی ژینگە پارێزی بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم راپۆەتە لە ڕۆژی سێهەم دا بەشداربووان ژومارەیان زۆرتر لە 300 کەس تێپەڕ ببوو.

ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی سەقز بە سێ ساڵە ئەکتیڤە بەڵام بەشێوەی ڕەسمی هاوین مجەوزی سەبتیان پێ درا.

photo_2016-01-22_22-08-32

photo_2016-01-22_22-08-40

photo_2016-01-22_22-08-45

photo_2016-01-22_22-08-50