پیسبوونی گۆلی زرێبار و لەناوچوونی ئاژەڵە ئاوییەکان

0
552

راوچییە یاساییەکانی گۆلی زرێبار لەم چەند ساڵەی دواییدا رۆڵێکی بەرچاویان لە پیسکردن گۆلەکە و لەناوبردنی ئاژەڵە ئاوییەکانی ئەو گۆلە بووە.
بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ڕاوچیانی متارە پێشتر 6مانگ لە ساڵ دەیانتوانی لە گۆمی زرێبار خەریکی ڕاوە ماسی بن وئەم 23کەسەهەرکامەو لە بەشێک لە زرێبارداخەریکی ڕاوەماسی وخەراف خستن بوون،واتالە15ی خەرمانانەوە هەتا15ی ڕەشەمە،بەڵام چەند ساڵێکەئەم ماسیڤانانە تەواوی ساڵەکە بەگشتی لە سەر ئاوی گۆمەکەن وبە درووست کردنی کەوێڵ لە دڵی گۆمەکەدا وبردن ونیشتەجێ کردنی بنەماڵەکانیان وکەسانیتر لە درێژای شەو وڕۆژدا بوونەتە هۆی پیسیێکی بەرفراوان لە دڵی گۆمەکەدا وئەم پیسی و ڕێشتنی زبڵە خۆم بەتاکە چەند جاربینیومەو هۆشداریم داونەتێ ولە ئێستاش دا تەواوی ساڵەکە هات وچوونیان هەیە وخراپتر لەوانەش لە کاتی راڤدا تەواوی گۆمەکە بە خەراف وەند ودیوار دەکەن وتەواوی ماسیەکان لە شوێنێکدا گەمارۆ دەدەن و چەشنی گۆمێکی دەسکرد هەرچی ماسی هەبێ ڕاو دەکرێ تەنانەت دایکە ماسیەهێلکەکەر ودایکەکان.