بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،بۆ جاری دووه‌م پڵنگێكی ده‌گمه‌ن له‌ناوچه‌یه‌كی شاخاویی هه‌رێمی كوردستان دێته‌به‌رچاوی كامێراكانی رێكخراوی سروشتی عیراق، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڵنگێكی دیكه‌ی له‌و جۆره له‌لایه‌ن هه‌مان رێكخراوه‌وه له‌هه‌مان ناوچه وێنه‌ی گیرا، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پڵنگانه چیاكانی كوردستانیان كردووەته ماڵی خۆیان.
ئه‌م پڵنگانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌و ئه‌وانیش هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه په‌نایه‌كی ئارام بۆ خۆیان، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی ڕاوچییه‌كان به‌دووربن.
هانا ئه‌حمه‌د ڕه‌زا، توێژه‌ری ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كان له رێكخراوی سروشتی عیراق یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه سێ كه‌سییه‌ی رێكخراوه‌كه كه وێنه‌ی پڵنگه‌كه‌یان له‌ناوچه‌یه‌كی شاخاویی هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌و له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پڵنگه‌و كاره‌كانیان بۆ خه‌ندان ده‌خاته‌ڕوو.
تیمه‌كه‌ی ئه‌وان زیاتر له ٧ ساڵه لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی بۆ تۆماركردنی جۆره‌كانی ئاژه‌ڵی شیرده‌رو چه‌ندین گیانله‌به‌ری دیكه ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، وێنه‌ی گیانله‌به‌رێكی دیكه‌ی ده‌گمه‌نیشیان گرتووه له‌هه‌مان ناوچه‌ی پڵنگه ده‌گمه‌نه‌كه.
رێكخراوی سروشتی عیراق له‌ئێستادا سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و پڵنگه له هه‌رێم‌و پارێزگاری لێكردنیان.
سەرچاوە خندان.