پرۆژەی شارەوانیی نەغەدە و بڕینەوەی 500 بن دار

0
768

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، لەلایەن شارەوانیی نەغەدەوە جەنایەتێکی ژینگەیی لەرێگا دایە.
بڕیار وایە شارەداری نەغەدە لە دوایین پرۆژەی خۆی شەقامی نەبووەتی نەغەدە بەرین بکاتەوە کە بۆ ئەو مەبەستە پتر لە ۵٠٠ دار دەبی ببڕدرێنەوە.
ئەو پرۆژەیە کە دوو رۆژە دەستی پێکردووە بۆتە هۆی نارەزایەتی ژینگەدۆستانی ئەو شارە و ئەوانیش داوایان لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی باقی شارەکان کردووە هاوڕێ لەگەڵ وان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو کارە دژە ژینگەییەی شارەوانیی نەغەدە دەرببڕن.
هەروەها وتراوە کە داوا لە بەرپرسان بکردرێت کە پێش بەو کارە بگرن.
ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت ساڵانە بە بیانووی پرۆژەی جۆراوجۆر ژینگەی کوردستان دەشێوێنن و ئەمەش وەکوو لەنابردنی سیستماتیکی ژینگەی کوردستان چاو لێ دەکردرێت.
ناڕەزایەتیی ژینگەپارێزان و خەڵکی کوردستانیش لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە هیچ بایەخێکی پێ نەدراوە.

negerde2 ne2