خەڵکی هەڵبجەی شەهید بە چاندی نەمام یادی ئەنفالیان کردەوە

0
732

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان.خەڵکی شاری هەڵبجەی شەهید لە ساڵیادی ئەنفال هەڵمەتێکی نەمام چاندیان بەرێوە برد.

رۆژی هەینی ڕێکەوتی27خاکەلێوە کەمپینی هاودەنگی، وە بەبەشداری لایەنە سیاسییەکان و کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵکی ژینگە دۆستی شاری هەڵەبجەی شەهید لەیادی ئەنفالدا هەڵمەتی نەمام ناشتن ئەنجامدرا.

28 بیست و هەشت ساڵ لەمەوبەر حکومەتی بەعسی عێراقی بە پیلانێکی پێش وەختەو بەرنامە بۆ داڕێژراو لە پەلامارو پرۆسەیەکی بە ناو ئەنفالدا تاوانی جینۆسایدی لە دژی گەلی کورد لە باشوری کوردستان ئەنجامدا بە مەبەستی لە ناوبردنی نەتەوەی کورد.
ئەو هەڵمەتە نەفرین لێکراوە کە لە هەشت قۆناخی جیاوازدا بو لە (٢٣/٢/١٩٨٨) دەستیپێکردوە
لە (٦/٩/١٩٨٨) کۆتایهات و لە قۆناغی سێیەم و لە بەرواری (١٤/٤/١٩٨٨) دا جینۆسایدەکە گەشتە لووتکەی نامرۆیانەو هۆڤانەی خۆی و بە جارێک چەند هەزار کوردێک لەیەک رۆژدا ئەنفالکران.
لەو پرۆسەی جینۆسایدەدا (٤٧٣٢) گوندی باشوری کوردستان وێرانکران و(١٨٢٠٠٠) هەزار کوردی بی گوناح لە ژنان، منداڵان و پیرەکان لە ناوبران ئەمە سەرەڕای سوتانی ڕەزو باخ و کوێرکردنەوەی کانیاو کارێزەکان و هەروەها لە پرۆسەی جینۆسایدی کورددا جگە لە کوشتن بە ڕێگا جیاوازەکان،کەرامەتی نەتەوەکەشیان شکاند و کچ و ژنە گەنجەکانیان بە یانە لەشکڕەکانی وڵاتانی عەرەبی فرۆشت ئەوەش دەگمەن ڕویداوە لە مێژووی هیچ گروپێکی تری جینۆساید کراو،کە جگە لە جینۆساید کردنیان کار لەسەر شکاندنی کەرامەتیشیان بکەن.