ناوەندی ژینگەی پەیام نووری مەریوان چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد

0
566

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، کانوونی ژینگەی زانکۆی پەیام نووری مەریوان بە خاوێن کردنەوەی زانکۆ چالاکییەکانی خۆیانیان دەست پێکرد.
لەم چالاکییەدا، خوێندکارانی ئەندام لە کانوونی ژینگە بە دروشمی پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە، ناوەوەی زانکۆ و دەوروبەریان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.
دروشمێکی دیکەی بەڕێوەبەرانی ئەم چالاکییە ، ئەرکی ئێمە خاوێنکردنەوەی زبڵ و خاشاک نییە، دانەخستنی زبڵ و پاراستنی ژینگە ئەرکی ئێمەیە، بوو.
خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان بەم شێوەیە زانکۆ و خوێندکاریان بەشێک لە ژینگە و کۆمەڵگا پێناسە کرد و ئەم پێوەندییەیان چڕتر کردەوە.
لەم پێوەندییەدا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چالاکیی جۆراوجۆری ژینگەپارێزی بەڕێوەچووە.