باخچەی ساوایانی کوشا لە شاری بانە،وتنەوەی وانەی خۆشەویستی بۆ ژینگە و ئاژەڵان و پاراستنی ژینگە

0
620

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، باخچەی ساوایانی کوشا لە شاری بانە لە جەویکی بەهاریدا لە دەشتی سوورێن،بە هاوکاری ئەنجۆمەنی پاژینی لە شاری بانە لە جەوێکی دووستانەدا چەندین وانە ژینگە پارێزییان بۆ منداڵانی باخچەی ساوایانی کوشا پێشکەش کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 6ی گۆڵان ئەنجۆمەنی پاژینی شاری بانە لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ڕۆژی زەوی پاک و لەسەر بانگهێشتی باخچەی ساوایانی کوشا لە شاری بانە، ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی سەیرانی بەهارەی باخچەی ساوایانی کوشایان کرد لە دەشتی سورێن.
لەو سەردانەیا سەرەتا لە لایان بەڕێوەبەران و مامۆستایانی باخچەی ساوایانی کوشا بەخێرهاتنی ئەندامانی پاژین کرا و پاشان لە لایان ئەندامانی پاژین قسە بۆ منداڵان کرا سەبارەت بە خۆشەویستی بۆ ژینگە و ئاژەڵان و پاراستنی ژینگە.
هەروەها پرسیار ئاراستەی منداڵان کرا و لە لایان منداڵانەوە شێعر خوێندراوە و بە تێکڕاجەختیان لەسەر گرینگی خۆشەویستی بۆ ژینگە و ئاژەڵان و ژینگەپارێزی کرد.
لە کۆتاییدا و لە کەشێکی خۆشدا و بە پەزێرایی بەڕێوەبەرانی باخچەی ساوایانی کوشا کۆتایی بە هەڵمەتەکە هات.