مەریوان، مەکۆی ژینگەپارێزیی و چالاکیی جۆراوجۆر

0
555

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان دوو چالاکیی جۆراوجۆری ژینگەپارێزی لە مەریوان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیا دوو چالاکییەکی بەڕێوەبرد.
هەواڵە بڵاوکراوەکانی ئەو ئەنجومەنە باس لەوە دەکەن کە لە ڕۆژی دووی بانەمەڕ، ڕۆژی جیهانیی زەویی خاوێن، کۆمیتەی منداڵان و تازەلاوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە گوندی دەرەوەران چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبردووە.
لەم چالاکییەدا ، سەرەتا خاتوو ئەحمەدی مێژووی ڕۆژی جیهانیی زەویی خاوێنی بۆ بەشداربوان شی کردەوە.
پاشان بەهاوکاریی منداڵان ، سەیرانگای دەرەوان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.
لە درێژەی چالاکییەکانی ژینگەپارێزانی مەریواندا، ئەمڕۆ دووشەممە شەشی بانەمەڕی 2716ی کوردی، 10 دانە پەلەوەری سەمەندەر لە داوێنی سروشت ئازاد کران.

rajan1

rajan2