بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان رۆژی هەینی رێکەوتی 25ی بەفرانبار، ڕۆژی “پاراستنی ئاژەڵان” لە لایەن خەڵکی ژینگە دۆستی شاری سنە و بە هاوکاری ئەنجومەنی (رفتگران طبیعت کردستان) لە پارکی منداڵانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کەلە بەڕێوە بردنی ئەم ڕێورەسمەدا هەموو چین و تووێژێکی خەلکی شاری سنە بەشداربوون و جگە لە خواردن بۆ ئاژەڵە گۆشت خۆرەکان، ڕێژەیەکی بەرچاویش گەنمیان بۆ باڵندەکان بڵاو کردەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە 26ی بەفرانبار لە ئێران وەکوو ڕۆژی پاراستنی ئاژەڵەکان ناسراوە و لەم رۆژەدا خەڵکانی ژینگە دۆست بە پێی بەرنامە و بە کۆمەڵ بە هانای ئاژەڵەکانەوە دەچن و دابین کردنی خواردن بۆ ئاژەڵەکان بەرز رادەگیردرێ.
لەو ساڵانەی دواییدا کەلتووری ژینگەدۆستی و ژینگەپارێزی لە خۆرهەڵاتی کوردستان پەرەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گەلێک ڕێکخراوی نادەوڵەتی و خۆبەخشانە، دەستیان داوەتە چالاکی ژینگە پارێزی.