سەوڵاوا/ ڕۆچوونی زەوی، خانوویەکی تێک رووخاند

0
670

بەپێی زانیارییەکانی ژینگەوان، ڕۆچوونی زەوی لە گوندی “تفێن” سەر بە سەوڵاوا بوو بەهۆی ڕووخانی خانووی هاووڵاتییەکی کورد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو خانووبەرەیە 40% خەساری بەرکەوتووە.
دەگوترێت، بارینی چڕی باران بووەتە هۆی ڕۆچوونی زەوی لە گوندی تفێن.
ساڵانە چەندین خانووبەرەی هاووڵاتییانی کورد بەهۆی ناستانداردبوون تێک دەڕوخێن.
ڕۆچوونی زەوی یەکێک لەو هۆکارانەیە کە تێکڕوخانی خانووبەرەی هاووڵاتییانی لێ دەکەوێتەوە و ساڵانە چەندین هاووڵاتیی کورد بەم بۆیەوە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن و یان بریندار دەبن.

شایانی ئاماژەیە کە هیچ قەرەبوویەکیش لە لایەن حکومەتەوە بۆ ئەو جۆرە کەسانە ناکرێ.