کانیاوی تاقەوسانی کرماشان بەرەو وشکبوون دەڕوات

0
690

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان و بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی بەردەست، رەوتی وشک بوونی کانیاوی تاقەوسان ناڕەزایی چالاکانی کەونارای بەدواوە بووە.
شەش مانگ پێش بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر و چاوەڕوان نەکراو لە 40 خولەکدا، کانیاوەکانی تاقەوسان کە بەشێک لەم کەونارایەن وشک بوون.
وشک بوونی ئەو کانیاوانە کە سەرچاوەی ئاوی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بوون، نیگەرانیی هاوڵاتییانی لێ کەوتەوە بەڵام هیچ پەرچەکردارێکی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بەدواوە نەبوو.
کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن کە نەبوونی خوێندنەوەی کەوناراناسی، مێعماری، ژینگەیی، زەمین ناسی و ئاو ناسی یەکێک لەو هۆکارانەیە کە وشکبوونی ئەو کانیاوانەی بەدواوە بووە.
هەروەها ساخت و سازی بەرین یەکێکی دیکه لەو هۆکارانە ڕاگەیەندراوە.

.photo_2016-01-28_16-38-05

photo_2016-01-28_16-38-09