لە شاری بانەوەرە چالاکی ژینگەپارێزی بەرێوەچوو

0
916

بەپێی راپۆڕتی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێ گەنجی شاری بانەورە بە هاوکاری (ئەنجومەنی سرووشت)ی ئەو شارە لە دووهەمین هەوڵی خۆیاندا زیاتر لە ۲هەزار نەمام و تۆویان لە چیاکانی ئەو ناوچەیە چاند.

رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ۳۰ی بەفرانبار کۆمەڵێ گەنجی خەڵکی بانەورە بە وەرێ خستنی (ئێن جی ئۆی یاسەمەن) لە ژێر ناوی (ئەنجومەنی سرووشتی بانەورە) لە هەوڵێکی ژینگە دۆستانەدا بە ئامادە بوونی فارز مەحەمەدی ڕاوچی دوێینێ و ژینگەپارێزی ئێستا و کۆمەڵێ ماموستا و قوتابیانی قۆتابخانەی موتەهەری، ڕێژەیەکی بەرچاو لە نەمامی گۆیژە و تۆوی دار بەڕوو، قەزوان وبادامیان لە بەشی باکووری ئەو شارە چاند.

سەلام قادری بەڕێوبەری ئەنجۆمەنی سرووشت لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: ئامانج لە دامەزرانی ناوندی سرووشت لەم ناوچەیە کێشە ژینگەیەکان و ڕزگار کردنی ژینگەی دەورو بەرمانە.

قادری لە درێژەدا باس لە کاریگەرییەکانی ژینگە دەکات و دەڵێ:  ژینگە و شۆێنی ژیان، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕوح و ڕەوانی مرۆڤەکان هەیە وئەگەر ژینگەی دەورو بەرمان خاوێن بێت، خەڵکێکی ساغ هەیە و گەر ژینگە ناپاقژ بێت لە سەر ڕوح و ڕەوان و لەشی مرۆڤی کۆمەڵگا ئەنجامی خراپی دەبێت.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزە هەروەها گوتی:   ئەم بزاڤە بۆ زیاتر پەرەپێدانی بیری ژینگە پارێزییە لە نێوان منداڵاندا و هەروەها زیندوو کردنەوەی بیری ژینگەپارێزیە لە نێو خەڵکدا.

لە کۆتاییدا دەڵێ کە ئەنجۆمەنی سرووشت تەنیا بەهەوڵە بەسەندە ناکاو دەمانهەوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرنامەی باشتر لەم بوارەدا بەرێوە ببەین .

photo_2016-01-27_15-04-56

photo_2016-01-27_15-05-07

photo_2016-01-27_15-05-12

photo_2016-01-27_15-05-16

photo_2016-01-27_15-05-20

photo_2016-01-27_15-05-24