بەپێی راپۆڕتی ماڵپەڕی ژینگەوان،ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزانی سەقز لە گۆندی قەلەنەر رێورەسمێکس نەمام چاندیان لە ژێر ناوی با ؛نەمامێک بنێ نشتیمان هەناسەیەک نۆێ بکاتەوە؛بەرێوە چۆ.
رۆژی هه‌ینی21رەشەمە ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزانی سه‌قز رێوره‌سمێكی نه‌مام چاندنی له ژێر دروشمی “نه‌مامێك بنێ با نیشتمان هه‌ناسه‌یێك نوێ بكاته‌وه” به‌رێوه برد. له‌م رێوره‌سمه دا سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی به‌شداربووان كرا و له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌یانییه‌یێك خوێندرایه‌وه. له‌م به‌یانییه‌دا ئاماژه كرا كه ژینگه لانکەی ژیان وشوێنی لە دایک بوون وحەوانەی مرۆڤ و گشت گیان لە‌بەرانە و ئەبێ بە چەشنێ هەڵسوکه وتی لە گه ڵ بکرێ کە سە‌رە‌ڕای سوود لێ‌وە‌رگرتنی هەوڵ بدرێ بۆ پاراستن وهێشتنە‌وه‌ی بە‌رده‌وامی و بدرێته دە‌س نە‌وەکانی داهاتوو. مرۆڤەْکان تەنیا بەشێکی بچووکن لە م جیهانە بۆیە ئەبێ مافی ژیانی ئەوانەی دیکەش بپارێزن ولە گەڵ دیکەی گیانلەبەران بە شێوه‌یێکی دادپەروه‌رانە سازگاربن.
هه‌روه‌ها باس له‌وە كرا كه دارستان سامانی گشتی خە ڵکن و پێگەیەکی یەکجار گرینگ‌یان لە ژیانی گیانلەبەراندا هەیه. بۆیه ئەرکی سە رشانمانه به یەکەوە بۆ جێگره‌وه‌ی دارستانە سۆتاوەکان هەر چەنده ئەتوانین نەمام بچێنین تا نیشتمان بە ردەوام بێ لە هە ناسە دان. له دوایی دا دوو شێعری منداڵانه له لایه‌ن كێژێكی ژینگه‌پارێزه به ناوی نازین مه‌رزییه‌وه خوێندرایه‌وه:
من مندالێكی وریام
عاقل و ژیر و زانام
كاتێ ده‌رۆم به‌ره‌و شاخ
هه‌رچی زبڵه كۆی ده‌كه‌م
بۆ جێی تایبه‌تی ده‌به‌م
ژینگه‌كه‌م ده‌پارێزم
بۆ ژینگه زۆره رێزم
قه‌دری وڵات ده‌زانم
زۆر پتر له چاوانم
ــــــــــــــــــــــــ
ژینگه پارێزم دڵسۆزی خاكم
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی سێ كه‌سی پاكم
ئه‌وانیش دایه و بابه و مامۆستا
هه‌ر سێكیان بۆ من ڕووناكن ئێستا
ژینگه پارێزم شه‌یدای سروشتم
پاك و خاوێنم جوانه ڕه‌وشتم
شارم پیس ناكه‌م به زبڵ و خاشاك
له نێو دڵمایه خۆشه‌ویستی خاك
ژینگه‌پارێزم من جوانیم ده‌وێ
من دۆستی ژینم شارم خۆش ده‌وێ
وڵاتی شیرین كوردستانی خۆم
خۆشه‌ویسته لام نیشتمانی خۆم
دواتر چۆنیه‌تی چاندنی نه‌مامه‌كان فێری به‌شداربووان كرا و ده‌ست كرا به نه‌مام چاندن و پتر له 500 نه‌مام نرا و له كاتی گه‌رانه‌وه‌ش‌دا به هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزی زبڵ و خاشاكی سه‌ررێگا كۆ كراوه و ئاوردرا. ئه‌م رێوره‌سمه له دوو رۆژی تریش چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌كانی تێزهوشان و ئێقبال لاهووری و كۆمه‌ڵی وه‌رزش‌وانانی شاری سه‌قز به‌رێوه چوو و سه‌رجه‌م له‌و سێ رۆژه‌دا 1000 نه‌مام نرا كه كارێكی زۆر پیرۆزه و ئه‌نجومه‌نی زینگه پارێزان سپاسی هاتنی هه‌ر هه‌موو به‌شداربووان ده‌كات.