سیلوانای ورمێ و چالاکیی ژینگەپارێزیی هاوڵاتییانی کورد

0
561

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، رۆژی یەکشەممە 23ی رەشەممەی 1394ی هەتاوی، چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە ورمێ بەڕێوەچوو.
لەم چالاکییەدا کە لە بەخشی سیلوانا بەڕێوەچووە، دەوروبەری جادەکان لە زبڵ پاک کراونەتەوە.
لەم چەند ساڵەدا بە هۆی ئەوەی کە ژینگەی کوردستان زۆرتر کراوەتە ئامانجی کاولکراییەکانی ناوەندە حکوومەتییەکان، چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان بە شێوەیەکی سازمان دراو زۆرتر بوونە.
خەڵکی کوردستان پاراستنی ژینگە بە پاراستنی ژیانی خۆیان وەسف دەکەن و چالاکییەکانیان بە ئەرکی خۆیان دەزانن.