شارەوانی کرماشان هەوڵی لەناوبردنی ژینگەی سەوزی ئەو شارە دەدات

0
808

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ژینگەوان، ڕۆژی سێ شەممە ،23ی بەفرانبار، شارەوانی کرماشان لە هەوڵێکی لە ناکاودا دارەکانی شەقامی مودەڕسی ئەو شارە بە شێویەکی گشتی لە ناو برد .

بە پێی لێدوانی  یەکێک لە شایەت حالان بۆ ماڵپەڕی ژینگەوان،  باسی لە لەناو بردنی دارەکانی ئەو شەقامەی کرماشان کرد و کوتی: لەپێشتر هیچ باس و دەنگۆیەک لە ئەنجام دانی ئەو کارە نەبووە و هیچ هۆکارێکیش بۆ ئەنجامدانی نیە.

ئەو شایەتحاڵە هەروەها کوتی: ئەوە یەکەم جار نیە کە لە شاری کرماشان   کاری لەم چەشنە دەکرێ، رۆژانە خەلک شایەتی ئەم کارە دژە ژینگەییانەی شارەوانی ئەوە شارەن.
شایانی باسە کە ڕژیمی کوماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کارییەوە تا ئێستا  بە بەردەوامی هەوڵی سڕینەوەی سیمای کورد وکولتوور و زمان و وێران کردنی شار وگوند و شوێنە کوردەواریەکانی داوە و هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ  بۆ جینۆسایدیان و زۆر بە چڕی کاری لەسەر وێرانکردنی ژینگەکەشی کردووە .

لەو هەوڵانەی ڕژیم دەکرێ ئاماژە بکەین بە بەراگواستن وسۆتاندن و دەرهێنانی ئاسەوارە مێژوویەکان و دزینیان و ڕاگواستنیان بۆ تاران و ولاتانی دەوروبەر و لەناوبردن و تێکدانی دیمۆگرافیای کورد لە رۆژهەلاتدا.

ڕژێم هەروەها لە زنجیرەی ژینۆسایدەکانیدا چ بەرامبەر بە خودی ئەم نەتەوەیە وچ بەرامبەر بە ژینگەکەی درێغی نەکردووە، وەکو وشککردنی گۆلی ورمێ و سەراب نیلۆفەر بنداوی داریان و هتد…..