بە پێی هەواڵی مالپەڕی ژینگەوان رۆژی هەینی ڕێکەوتی 25ی بەفرانبار لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی ژینگە دۆستی شاری مەهاباد و شاخەوانانی ئەو شارە بە بەرێوبەری ئەنجومەنی “ژیانەوی ژینگەی” ی شاری مەهاباد لە گوندی کانی بەرازان، چالاکیەکی ژینگەپارێزی بەرێوە چوو.
ڕووناک خۆڕەمی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ئەنجومەنی ژیانەوی ژینگەی مەهاباد لەو بارەوە بە ماڵپەڕی ژینگەوانی گوت: گەڵالەکەمان لە درێژەی گەڵاڵەی دانەوێلە بردن بۆ تاڵاوی کانی بەرازان لە رێکەوتی 26ی سەرماوز بەرێوە بچووە.
خوڕرەمی هەر وەها گوتیی: سەرچاوەی ئەم بیرۆکە شیاوە کاک هێمن سوڵتانی و بەرێوبەری ئەنجومەنی ژیانەوە بووە و کە هەردەم هاندەری مندالانی خۆیان و ناوچەبوون بۆ ژینگە و ژینگە دوستی .
خوڕڕەمی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە چالاکییەکانی ئەنجوومەنی ژیانەوەدا و گوتی : ئەنجومەنی ژیانەوەی ژینگەی مەهاباد لە ڕابردووچدا چەند چالاکی فێرکاری بۆ مندالامان و قوتابیان بەرێوە بردووە و پێشنیاری160 پەرتووکی ژینگە پاڕێزی سە وزمان بە دوای کۆ کردنەوەی یارمەتی پێداچۆنەوە لەلایەن ئە ندامانی دڵسۆزی ژیانەوەی ژینگەوە و بە ڕێنوێنی بەرپرسی رێکخراوی بارهێنانی مندالان و لاوانەوە کرد کە لە رێکەوتی 29ی سەرماوز لە کۆبوونەویەکی ئەنجومەندا پێشکەش بە دوو منداڵی چالاک بە ناوکانی ڕزوان و عەلی خوسرەوی کران.
هەروها وتی چالاکی ئەوڕۆ تەنیا بریتی نەبووە لە ڕۆکردنی دانەوێڵە بۆ باڵندەکانبەڵکو داوی تەواو بوونی نوێژی هەینی ڕاوچێکانی ناوچەش کە پێشترلە لایەن لاوەکانی (رێکخراوی سەوزی گردشگر) کانی به رازان بانگهێشت کرابوون، دوای دیتنی کارە جوانەکانی ئەو بەڕێزانە لەوچەند ساڵە دا کورتە ڤیدیۆیەک لەمەڕ وازهێنان لە راوی ڕاوچێکانی هە ورامان گوندی دەرەکی، لە سە ر پە ردە نیشانیان درا و خۆم بە نوێنەرایەتی ژیانەوە داوام لێ کردن کە واز لە ڕاوکردن بهێنن و چیدی گیان لەبەران بۆ ویستەزێدەخوازییەکانیان ق پێکانی مرۆڤ لەسەر زەوی هە ڵنە گرن. هەروەها داوام لە هە موو بە شداربووان کرد کە خۆیان بە ئەندامێک لە جەستەی ژینگە پاڕێزی وڵات بزانین و بەو ئامانجە بگە ین کە پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە و ئەرکی سەرشانی هەموومانە.